ئیلام؛ هۆدا سادقی بە مانگێک دەستبەسەر کردن سزا درا

ک.م.م.ک

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە، دادگای حکوومەتی ئێران لە ئیلام لەژێر ووشاری ئیدارەی ئیتلاعات دا، بریاری دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ هۆدا سادقی دەرکردووە.

ئەم هاووڵاتییە پێنجشەممە ڕێکەوتی ۳۰ خەرمانان لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی محەمەد قەیسەری، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ئازادی ژنان لە ئیلام لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
شایانی باسە کە لەکاتی دەستبەسەرکردنی هۆدا سادقی دا، مەحمود سادقی(باوکی هۆدا)، محەمەد حوسەین قەیسەری، برای موحسین قەیسەری و عەلی شیرخانی تەمەن ۲۰ساڵ، بە توندوتیژی دەستبەسەرکران.

محەمەد حوسەین قەیسەری دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن ئازادکرا، بەڵام هۆدا سادقی، مەحمود سادقی و عەلی شیرخانی گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *