سایین قەڵا؛ هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
بەپێ هەواڵەکان، یەکشەممە ۲ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سادق بەگ محەمەدی خەڵکی گوندی مەحموودئاوا-ی سەر بەشاری سایین قەلا لە پارێزگای ورمێ له لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوه بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە و بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەری پێشکەش بکەن بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *