بێ ئاگاییسلایدەرگرتن و زیندان

ئیلام؛ دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی لەسەر مەزارگەی گیانبەختکردوویەکی ڕێگەی ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵوەگەڕی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی، موحسین قەیسەری هەڵیانکوتایە سەر ئەو خەڵکەی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەم گیانبەختکردوویە کردبوو و وێڕای لێدان و بێڕێزی چەندد کەسیان دەستبەسەر کرد کە ناوەکانیان بەم شێوەی خوارەوەیە:

١. محەممەد حسەین قەیسەری برای گیانبەختکردوو موحسین قەیسەری
٢. عەلی شیرخانی ٢٠ ساڵ تەمەن
٣.هۆدا سادقی ٣٥ساڵ تەمەن
٤. مەحموود سادقی باوکی هۆدا سادقی

شیاوی باسە تا ئێستە توانیومانە ناونیشانی ئەم چوارکەسە ئاشکرا بکەین و هەموو دەستبەسەرکراوانیش بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

ژنێک لە پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

دەستبەسەری ٣هاوڵاتی و پلۆمپی چەندد یەکەی پیشەیی لە لوڕستان و بۆکان

شنۆ؛ هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی رژیمی ئێرانەوە ڕفێندرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment