ک.م.م.ک:
شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی، دوو هاوڵاتی لە قوروە بەناوەکانی مەهدی فەیزی و ئومید خوسرەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێنران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
شیاوی باسە کە، ناوەندی هەواڵگری KMMK، پێشووتر هەواڵی ڕفاندنی مێهران کووهی خوێندکاری ماستەری بڵاوکردبوویەوە کەبە هەژماری دووکەسی ناوبراو ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی قوروە بۆ ٣ کەس هەڵکشا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش