ک.م.م.ک:
بەپێ هەواڵەکان، دووشەممە ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، فەریدە قارەمانی، چالاکوان و مامۆستایی خانەنشینکراوی کرماشان له لایەن هێزەکانی ئەمنییەنیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوه بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیئەم چالاکوانە و بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەری پێشکەش بکەن دەستبەسەریان کردووە.
سەرچاوەیەک لەوارەوە ڕایگەیاندووە کە بابەک قارەمانی کوڕی فەریدە قارەمانی، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە و دەزگا ئەمنییەییەکان ووشاریان لەسەر بنەماڵەکە زیاد کردووە بۆ گەڕاندنەوەی کورەکەیان.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە فەرید قارەمانی ئەندامی هۆزی سەنجابی و شوێنکەوتووانی ئایینی یارسانە و لە ماوە ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە چەنددین جار بانگکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س