ک.م.م.ک:
شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، وەحید چاوەران، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئابدانان، کە لە ئیدارە ئیتلاعاتی ڕژێم لە ئیلام بەندە، ناچاریان کردوو کە لە گرتووخانە دا ڕاپۆرتێک بنووسێت و تێیدا ڕەزامەندی خۆی سەبارەت بە باری جەستەیی و مامەڵەکردنی دروست لەگەڵیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەربڕیوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە و بە پشت بەستن بە نامە نوسینی زۆرە ملێی وەحید چاوەران، دەزگای ئەمنیی حکوومەتی ئێران بە نیازی فریودانی ڕای گشتی و پێشگرتنە لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتی بەربڵاو بۆ پشتیوانی لەم هاووڵاتییە لە ئابدانان.
نووسینی وەحید چاوەران و ناردنی نامەکە بۆ دەرەوەی گرتووخانە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لەگەڵ سێ بەندکراوی دیکەدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دۆخی نەشیاوی مامەڵەکردن و گوشاری کاربەدەستان و هێزە ئەمنییەکان ناچاربوون لێوی خۆیان بدوورن و مان لە خواردن بگرن.
پێویستە بگوترێ، لە نووسراوەی زۆرەملێدا، وەحید چاوەران نووسیوێتی کە پەشیمانی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر کارەکانی کە کردوونی و ئاماژە کردووە کە چالاکانی سیاسی دەرەوەی وڵات هەڵیانخەڵەتاندووە.
ع – ر