دیواندەره؛ هاووڵاتیەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناونیشانی نەوید ئەحمەدی ۲٥ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


شایانی باسەکە، ناوبراو لە پێش خواردنگەکەی لە شەقامی ۱٦ مەتری لە دیواندەرە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.


تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *