ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی و مەدەنیی خەڵکی کرماشان بەناوی ئەمیر کەهریزی کە لە ڕێی ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی ئەورووپی بوو لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر و بۆ تورکیا گەڕێنرایەوە و دەوڵەتی تورکیاش پاش دەستبەسەری ناوبراو، بۆ کامپی ئەدرنەی ڕاگواست. لەماوەی مانەوەی لەو کامپە بەبێ تێلەفوون و مۆڵەتی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی ماوەتەوە و لە ڕێکەوتت ٣ی خەرمانان بۆ کامپێکی دیکە لە شاری ئاگری ڕاگوازراوە.
شیاوی بادە کە، ناوبراو وەکوو ناڕەزایی دژی دیپۆڕتی زۆرەملێ بۆ ئێران لە ١٨ی خەرمانەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە دۆخی هەنووکەیی ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
ق.ش


