ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان خەڵکی گوندی نێ سەربە مەریوام بە ناونیشانی بێهزاد بامداد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو هێزە سەرکوتگەرەکان لە بینای تاکسیڕانی بە شێوەی توندئاژۆ دەستیان دایە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خرانەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش