زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لەژێر قورسترین گوشاردایە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە بەناوی لوقمان قادری خەڵکی پیرانشار لەژێر قورسترین گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێراندایە و هەڕەشەی مردن و بێ سەروشوێن کردن و تیربارانی ساختەیی کراوە، تەنانەت چەندد جار بەشێوەی ساختە تیرباران کراوە و بنەماڵە و خزمەکانی لەوپەڕی دڵەڕاوکە و پەرۆشیدان. سەرڕای هەبوونی بڕیاری چاوپێکەوتنی لەپێشدا دیاریکراو لە گەڵ دادگوستەری، دادستێنی جینایەتکاری ئێران لە پیرانشار بنەماڵەی لوقمان قادریان لە دادگوستەری کردۆتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی متمانەپێکراو، لوقمان قادری لە ماوەی دوو ساڵدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و پشوو بێبەری بووە، و دادستێنی پیرانشار ڕێگری لە ئازادی کاتی ناوبراو بەدانانی بارمتە دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *