کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان ڕایگەیاند کەلەماوەی حەوتووی ڕابردوو ۱٨۱ سیاسەتوانی کورد دەستبەسەر کراون

بەپێی هەواڵی گیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لەماوەی حەوتووی ڕابردوو ۱٨۱ سیاسەتوانی کورد لە حیزبەکانی دیمۆکڕاتیکی گەلان و پارتی دیمۆکڕاتیکی ناوچە هەرێمییەکان لەلایەن پولیس وهێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی هەواڵێکە لەکومۆسیۆنی مافی مرۆڤی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلانەوە بڵاو بووەتەوە، حکوومەتی تورکیا لەماوەی ۷ ڕۆژی ڕابردوەوە حوکمی دەستبەسەر کردنی ۱٨۱ سیاسەتوانی کوردی لە پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان وپارتی ناوچە هەرێمییە دیمۆکراتیکەکانی لەڕۆژهەڵات وباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەرکردووە کە زۆرینەی ئەم سیاسەتوانانە لە بەرپرسانی پارتەکان لەشارەکان وشارۆچکە جیایاکانی باکووری کوردستانن. لەنێوان دەستبەسەرکراواندا ٥٦ سەرۆک حیزب لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی وەکوو: دیاربەکر، وان، قارس، بتلیس وحەکارین.

جێگەی باسە شرۆڤەکاران لەوبڕوایەدان، شەپۆلێکی نوێ لەدەستبەسەرکراوانی باکووری کوردستان لەم ڕۆژانەی دواین بیرهێنانەوەی دەستبەسەرییەکانی ساڵی ۲۰۰۹ یە لەژێرناوی ئوپوڕاسیۆنی ک.ج.ک.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان