سلایدەرگرتن و زیندان

مەهاباد؛ هاووڵاتییەک لەلایان هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
یەکشەممە‌‌‌ ٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی خالد مۆلان نەژاد و کوری محەمەد، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ئێران  دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

Related posts

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خانەنشینکراوانی کومپانیای پێوەندییەکان

Rahim Kholafai

مەریوان؛ بەهۆی تەقەی چەکدارەکانی ئێران چوار هاوڵاتی برینداربوون و کەسێکی دیکەش گیراوە

کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانی دیزەڵاوا

Rahim Kholafai

Leave a Comment