ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی پیرانشار بەناونیشانی سوێسنە مریەمی کچی عومەر مریەمی مەلەک مەحموودی و دایکی دوو منداڵ بەهۆکاری نادیاە لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، هاوڵاتیانی کوردستان بەبۆنەی هەبوونی کێشەی بێچارەسەر وەکوو بێکاری، هەژاری ئابووری، یاسای پااسڤەڕۆ و هەڵواردنی دژی ژنان، نەبوونی ژێرخانی ئابووری و نائەمنی سیاسیی و ئابووری سەپێنراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرنەوە پەنا دەبەنە خۆکوژی.
ق.ش


