بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی «گرمهزنا و شەشوول» کە بە شێکە لە لەوەڕگەکانی گوندی «نوئێل» سەربە شاری جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا سەرلە بەیانی ئەوڕۆ ۲۱ ی ڕەزبەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتووە وتا ئەم ساتەوەختە بەهۆی سەخڵەتی و بەرزی هەڵکەوتەی شوێنەکە وهەڵدێر بوونییەوە و نەبوونی کەرەستەی گونجاو گڕ و بڵێسەی هێشتا بەردەوامە و دەیان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگە ناوازەکانی ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە.
ئەنجوومەنی گەنجانی ماپرێس و ژینگە پارێزان وخەڵکی ناوچەکە هەڵیان کوتاوەتە سەرئاگرەکەو بەڵام بڵێسەی زۆر وهەڵچوو بووە بەهۆی ئەوەی نەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن و داوا لە خەڵک و ژینگە پارێزان کراوە بەگوڕ وتینێکی پترەوە هاریکاری بن بۆکوژاندنەوە ئهم ئاوهره.
جێگی باسە بەم بۆنەیەوە چەندد کەس خەساریان بەرکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان