ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران


ک.م.م.ک:
بەگوێرەی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانشتووی مەریوان دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی هێشتا بڕیار لەسەر چارەنووسی نەدراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی شەریفی بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ پارتێکی کوردیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *