ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی، هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوی نەوید ئیبراهیمی تەمەن ٢٥ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە خنکاندنی خۆی لە ئاوەکانی گۆلاوی گەشتیاریی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، تا ساتەوەختی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی خۆکوشتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ع – ر