ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد هاوژینی گیانبەختکردوی شۆڕشی ئازادی شۆڕش نیکنام ـیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردووە دەبێ خۆت لەهەر چەشنە بەشداریکردنێک لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ببوێری.
شۆڕش نیکنام لەسەرتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی ئازادی ژن لە شاری مەهاباد بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی سەرکوتگەری ئێران بریندار و بەبۆنی قووڵی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی بەخت کرد.
ق.ش