تەشەنەو بڵاوبوونی ئەنفڵۆئانزاو و نەخۆشیی مەترسیدار لە بەندیخانەی ئیلام

بەپێی ئەو ڕاپۆرته‌ی دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتووه: دوشەممۆ ۱۹ی ڕەزبەری ۹۵ی هەتاوی تەشەنە و بڵابوونەوەی ئەنفڵۆئانزا لە زیندانی ئیلام و پێڕانەگەیشننی پزیشکی بووە بە هۆی پەژارە ونیگەرانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان.

بەپێی کوتەی بنەماڵەی یەکێک لە زیندانیان ڕادەیەکی زۆرلە زیندانیانی ئیلام لە ماوەی پێشوودا تووشی نەخۆشینی ئەنفڵۆئانزا هاتوون، بڵام پاش پەنابردنیان بۆبه‌شی تەندروستی زیندان وپشکنین وئاگاداربوونیان لە نەخۆشییەکە پێیان وتراوه‌ کە زیندان توانا و بڕستی پێاگەیشتنی پزیشکی بۆهەموو زیندانیانی نییە.

بەرپرسانی زیندانیش لەسەر داواکارییەکانیان لە هەمبەر دابین کردنی کەرەستە وپێداویستی پزیشکی بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشینە و ڵامێکیان نەداوەتەوە.

جگە لەکێشەکانی کزی ولاوازی جەستەیی وگشتی زیندانیان وبڵاوبوونەوەی خێرای وایرووس لەشوێنە قەرەباڵغەکان و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی منژیت و پێڕانگەیشتنی زیندان دڵەڕاوکەو پەرۆشی بۆبنماڵەکانیان هێناوەتەوە ئاراوە.

لەهه‌مبەر بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ودۆخی نالەباری زیندان، تائەم ساتەوەچتە هیچکام لە بەرپرسانی ئیدارەی زیندان دژکردەوەیکیان بەرانبەر بەو دۆخە نالەبارە لە خۆ نیشان نەداوەو بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.

 

کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان