۵۰ سیاسەتمەداری کورد دەسبەسەر کران/هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ باکووری کوردستان بەردەوامە

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پۆلیسی توركیا لە ھەڵمەتێكی نوێ دژی گەلی کوردستان، دەستی کردوە بە دەستگیركردنی ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی دیموكراتی ھەرێمەكان (دەبەپە)، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیا ۵۰ سیاسەتمەداری ئەو دوو پارتە دەسبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە ئامەد، حافز ئیپەک هاوسەرۆکی DBP لە دیاربەکر، جەبار لیگارا و گولشەن ئەوزر هاوسەرۆکانی هەرێمی HDP لە دیاربەکر، عەباس ئەرجان هاوسەرۆکی HDP لە کایاپەنار و چەندین کەسی تر لە ئەندامانی سەرەکی و کاربەدەستی هەر دوو پارتی HDP و DBP لەو هێرشە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان