بانگهێشتسلایدەرگرتن و زیندان

بۆکان؛ بانگهێشت و دەستبەسەری هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بەناونیشانی ئەرسەلان یووسفی خەڵکی گوندی سڵامەت سەربە شاری بۆکان، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەری ناوبراو دەستیان بەسەر ماشێنەکەیشیدا گرتووە.

سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند: وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی ئەرسەلان یووسفی ئاشکرا نەکاوە و لە کاتی دەستبەسەرییەوە تا ئێستە ناوبراو لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پێوەندی تێلەفوونی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە.

جێی سەرنجە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەرسەلان یووسفی ناڕوونە.

ق.ش

Related posts

ئازادی کاتی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

Bilal Enferadi

هاوڵاتییەک لە ورمێ لەسێدارە درا

شنۆ، دەسبەسەر کردنی کەسێکی تر

Leave a Comment