ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی زیندانیکراو بەناونیشانی ئەفشین ڕەحیمی هەدایەت، خەڵکی شاری کەنگاوەر سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە لە زیندانی شاری هەمەدان جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی تاوانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوو بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش