سنە؛ تۆمەتی محاربە بۆ چوار هاوڵاتت شۆڕشی ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوار هاوڵاتی بەناوەکانی ئارام ئازاد، سەردار شامرادی، کەیوان زەندان و هووشەنگ چوارگورگە کە لە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، هەنووکە بەتۆمەتی محاربە تۆمەتبار کراو و لە موترسی دەرچوونی حوکمی ئێعدامدان.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە لە سەرەتای سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی کوشتنی حەسەن یووسفی سەرهەنگی هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و چەندد مانگ لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ــن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم ٤ هاوڵاتییە پاش چەندد مانگ ئەشکەنجەی گرانی جەستەیی و ڕۆحی لە گرتووخانەی شارامفەڕی ئیتلاعاتی سپا، هەر چەشنە بەشداریکردنێک لە کوشتنی ڕایەداری هێزە ئینتزامییەکانیان ڕەت کردۆتەوە و هەنووکەیش لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە ــدان.

جێی باسە، ئارام ئازاد و کەیوان زەندانی پاش ماوەیەک بەبارمتەی ٣ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت ئازاد کرابوون، بەڵام لەژێر گوشاری ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپا پاش چەندد ڕۆژ سەر لە نوێ دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوازران.

دۆسیەی ئەم هاوڵاتیانە بەتۆمەتی محاربە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتت ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *