ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی لە سێدارەدانی ٢ زیندانی بە ناوەکانی “ئەحەد هاشمی” خەڵکی هەرسین و “مەنوچێهر خەزایی” خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مەنوچێهر خەزایی کادری هێزی ئینتیزامی بە نێو پۆلیس بووە.
ع – ر