گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران لەسەر سنووری نۆسود

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٩ ساڵ بە ناوی ئاسۆ کەریمی، خێزاندار دانیشتووی شاری پاوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نۆسود، گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی کۆڵبەر، ڕاستەوخۆ لە سنووری نۆسود بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە شاری پاوە گواستراونەتەوە

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *