ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی تاران، بە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و گوشاری زۆری دەمارەکانی مێشکی لە کاتی دەستبەسەرکردنی دا لە زیندانی ئێڤینی حکومەتی ئێران گواستراوەتەوەبۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە شاری تاران.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجاب (باڵاپۆش) زۆرە ملی، لەکاتی گواستنەوەی بۆ دادگای ئەڤین، ئازاری جەستەیی دراوە و مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی و دانانی بارمتەی لێسەندراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لە بارەی تەندروستی ناهەمواری خوی ئاگادارکردوونەتەوە.
ع – ر