دوو کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی “ئەرکان ڕەحمانی” و “لەیق دەروێشی” خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەربازی سەر سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەربازانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆلبەرانە کردووە، ئەم دوو کۆلبەرە لە بەشی نێوقەد و دەستەکانیان بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *