سەڵماس؛ کوشتنی هاوڵاتییەک لە کاتی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملێی سەربازی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیرووس شوکری خەڵکی گوندی داراو سەربە شاری سەڵماس لەکاتی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملێی سەربازی بەتەقەی ڕاستەوخۆی بەرپرسێکی بنکەیەکی چەکداری حکوومەتی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کوشتنی ئەم سەربازە لە بنکەی دلزی سەربە ناوچەی شەپیرانی سەڵماس ڕوویداوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *