دوو هاووڵاتی لە مۆرمۆری دەستبەسەرکران


ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی غولامرەزا توحیدی و کەریم مورادی تەمەن ۷۰ ساڵ و خەڵکی مۆرمۆری-ی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

جێی ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەو کەسانە و دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *