ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، خالید عەبدوڵازادە هاوڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و تا ئەم ساتەوەختە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نرانەتە پاڵی ناوبراو نەزانراوە.
ق.ش