دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە شنۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بەناونیشانی موحسین شابوویی ١٤ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی شاهوانە سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ تێپەڕین بەسەر دەستبەسەرکردنیدا هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *