ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەزا خۆشنەزەر هونەرمەندی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا، و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و دۆخی هەنووکەیی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش