ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، وەحید چاوەران، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئابدانان، بە مەبەستی وەگرتنی دان پێ دانانی زۆرەملی بۆ بڵاوکردنەوەی تەلەفزیۆنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ئیلامی، مانی لە خواردن گرت.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢ی پووشپەرلە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ورمێ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ئیلام ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم بەندکراوە سیاسییە لە دوای دەستبەسەرکردنیەوە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
ع – ر