مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “ئارمان نیک پەی” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و شوێنی راگرتن و حەوانەوەی ئەو هاووڵاتیە لە بەر دەست دا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *