کۆلبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “محەمەد محەمەدی” خەڵکی گوندی ساتیار سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *