دەرکردنی حوکمی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان

ک.م.م.ک:

شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عەبدوڵڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان هەرکام بە ٦ مانگ زیندان لەگەڵ ٤٠ زەبری قامچی مەحکووم کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، عەبدوڵڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە زیندان و قامچی مەحکووم کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *