خۆكۆژی/ گەنجێکی ۲۲ ساڵان له‌بۆكان خۆی کوشت

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی پێنج شەمە ۱٥ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی گەنجێک لە شاری بۆکان خۆی کوشتوە.

بەپێی هەواڵەکە ئەو گەنجە بە ناوی (ئا ـ م) دانیشتوی گەڕەکی زیبا شاری بۆکان بوە، ئەمجارەیان ئەم هەوڵە خۆ کوژییە لە نامەێیکدا کەدواتر دۆزراوەتەوە هۆکاری هەوڵی خۆکوژیەکەی ئاوا شی کردۆتەوە.

«بێ هیوایی لەژیان و داهاتوم، دنەدەری ئەم خۆ کوژیەمن»

ئەمە ڕاستیکە؛
نائومێد بوونی لاوەکان بەژیان و داهاتوو دەرکەوتەی ئەو ڕاستییە تاڵەن کە کۆمەڵگا شیرازەی خۆی لە دەست داوە و قەیرانی داتاشراو کەڵەک کراو و پەنگ خواردووی زیاتر لە سێ دەیە داسەپاو بەسەر گەلی کورد دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سیستمی خۆسەپێنی کوماری ئیسلامییەوە، دەیان دیاردەی دزێو بەرۆکی کۆمەڵگای گرتوە کە جگە لە خۆکوژی، توش بوون بەمادە هۆشبەرەکان و تەڵاق و بێکاری نمونەی هەرەبەرچاوی «بەرەکەتی شۆڕشی کۆماری ئیسلامییە بۆ لاوەکان و کۆمەڵگای کوردەواری»

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان