حوکمی زیندان و قامچی بۆ برای گیانبەختکردوویەکی شۆڕشی ژینا دەرچوو

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن ئەمینی برای گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی، پاش ئەوەی لەگەڵ چەندد بنەماڵەی دیکە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە پاش کۆتایی ڕێوڕەسمی ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ڕابردوو لە شارەکانی سنە، دێولان و دیواندەرە وەکوو ڕێزلێنان لە ئارامگەی ئایچی سەقز و گۆڕی گیانبەختکردووانی بۆکان سەردانی ئەو شارەیان کرد و پاش گەڕانەوە لە دەروازەی شاری سەقز لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی بۆکان حوکمی ٦ مانگ و نیو زیندان و ٤٠زەربری قامچی بۆ دەرچوو.

شیاوی باسە کە، دادگای ڕواڵەتی حەسەن ئەمینی بە تێکدانی ئاسایشی گشتی تۆمەتبار و ئەم حوکمەیش ١٤ی پووشپەڕ پێی ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *