نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی هێمن مەحموودی خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەربە شاری سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گرانی بریندارکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە فیشەک بەر چاوی و چەندد بەشێکی جەستەی کەوتووە و بەهۆی قووڵی برینەکانی بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە تاران کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *