کەرەج؛ دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، حوکمی دەستبەسەری فەرهاد شێخی چالاکی کدێکاری خەڵکی سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج لەلایەن لقی ٦ی داواکاری گشتی ئەم شارەوە دەرچووە.

عیرفان کەرەم وەیسیی پارێزەری ئەم چالاکە کرێکاری لەمبارەوە کوتوویە: داواکاری گشتی کەرەج حوکمی دەستبەسەری پارێزراوەکەی بە تۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندایی دژیی دەسەڵات دەرکردووە.

شیاوی باسە، فەرهاد شێخی ٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٤ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕەجایی شارەوە بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج ڕاگوازرا و بەدانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *