ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ بەناونیشانی دانش مەولوودی کوڕی یوونس ٢٧ساڵ تەمەن کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا و خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش مانگێک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو، لەلایەن دادوەر میلاد ڕەحمانی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بەهەژمار کردنی ئەوە دەمەی دەستبەسەرکراوە بۆ دەرکرا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ ئەم حوکمە ناداوەرانەی پێ گەیشتبوو.
ق.ش


