ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیروان بیگلەری خەڵکی سنە لەڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک چ هۆکارێک وایکردووە ناوبراو پەلاماری گیانی خۆی بدات و خۆی بکوژێ بەدەستەوە نییە.
ق.ش