هاجەر سەعیدی چالاکوانی بزووتنەوەی ژنان و کرێکاران بە شێوەی کاتی ئازاد کرا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی، هاجەر سەعیدی، چالاکی پێشووی بزۆتنەوەی ژنان و کرێکاریی شاری سنە، دوای مانگێک دەستبەسەر کردن بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی حکوومەت لەم شارە ئازاد کرا.

چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕ-ی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری دیکە لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوون.

هاجەر سەعیدی، پێشووتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی ٤ ساڵ مەحکووم کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *