ڕاگواستنی پێدرام موعینی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پێدرام موعینی چالاکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵکی شاری بانە لە پێوەندییەکی تێلەفوونی، سەبارەت بە ڕاگواستنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت، بنەماڵەکەی ئاگادار کردەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە نووسینگەی شوێنی کارەکەی لە شاری بانە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *