سێ چالاکی کرێکاری لە سنە ئازادکران

ک.م.م.ک
سێشەمە ۱٦ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، سێ چالاکوانی کرێکاری شاری سنە بە ناوەکانی حەبیب کەریمی، عەبدوڵا خێرئابادی و شادمان عەبدی لە زیندانی حکوومەت لە سنە بە دابینکردنی ٥۰۰ ملیۆن تمەن تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنەکەیان بە شێوەیەک کاتی ئازاد کران.

 شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی جۆزەردان، کەمال کەریمی بە بارمتەی ٥۰۰ ملێۆن تەمەنی، خەبەت مەحموودی ڕێکەوتی ۹ی ئەم مانگە بە دابینکردنی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و سیروان مەحمووی-ش لە هەمان ڕۆژی دەستبەسەر کردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە، چوارشەممە ۲٨ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، دوای سەردانی کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی بە ناوەکانی کەمال کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدولڵا خیرئابادی، سیروان مەحمودی، ئیقباڵ پیشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵا کەریمی، بە مەبەستی سەرخۆشی و هاوخەمی دەربڕین بۆ  بنەماڵەی هومەن عەبدوڵایی،کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەڵ دا گیانی بەخت کردبوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و ئەو هەشت چالاکوانی مەدەنی و کرێکاری بە لێدان و سووکایەتی کردن دەستبەسەر و گواستیانە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە.

شایانی باسە ناوبراوەکان بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *