ک.م.م.ک
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،
ماموستا لۆقمان ئەمینی، ئیمامی مزگەوتی گەورەی چواریاری نەبی لە سنە و مەلا ئیبراهیم کەریمی پێشنوێژی گوندی نەنەڵە لە سنە بانگهێشتکراون بۆ دادگای تایبەتی ئایینی لە شاری هەمەدان.
شایانی باسە کە بەپێی داواکارییەکە، پێویستە ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی جۆزەردان هەردوو مامۆستا لە دادگای تایبەتی ئایینی هەمەدان ئامادەبن.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان مەمۆستا لۆقمان ئەمینی بە هۆی پشتیوانی کردن لە مافی رەوای گەل وخۆپێشاندانەکانی جەماوەری لەلایان هێزەئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ع. س