کەرەج؛ بەندکراوێک لە زیندان لە سێدارە درا


ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، سێشەممە ۹ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی بە ناوی عزەت عەلی سەبزی، خەڵکی شاری هەرسین-ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی حکوومەتی ئێران ڵە کەرەج جێبەجی کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشتر ناوبراوە، بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر  و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی۲۷۱۲ی کوردی دا، فەردین سەبزی، برایەکی دیکەی ئەم زیندانییە،، لە زیندانی ناوەندی کەرەج بە هەمان تۆمەت لە سێدارە درا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *