ک.م.م.ک:
چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، چالاکوانێکی کرێکاری بە ناوی ئیقباڵ شەعبانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی حکوومەت لەو شارە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە هەینی ڕێکەوتی ۳۰ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانەکانەی حکوومەت لە سنە و رێکەوتی ۹ی جۆزەردان، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە، لە گرتووخانەی ئیتلاعات لە سنە گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە.
ع. س