ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، دامودەزگاکانی حکوومەت بە هاوبڕیاری دەسەڵاتی دادوەری لە شاری سنە (سنندج) پەنایان بردە بەر دەرکردنی بارمتەی قورسی ملیاری بۆ ئازادکردنی کاتی ٨ چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە، کە ناویان بریتیە لە: کەریم شادمان ، کەمال عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحمودی، ئیقبال پیشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحمودی و حەبیبوڵڵا کەریمی بۆ ئەوەی بیانوویەک بن بۆ ئەوەی چالاکوانان لە زینداندا بمێننەوە.
پێویستە بگوترێ تاکە کەس کە توانی ملیارێک بارمتە دابین بکات، خەبات مەحمودی بوو کە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا و حەوت کەسەکەی تریش دەبێ لە دەستبەسەری حکومەتدا بمێننەوە و چاوەڕێ بکەن.
ع – ر