ئیلام؛ خەجێ مەهدیپوور زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دادگای حکوومەتی ئێران لە ئیلام، زیندانی سیاسیی لەمێژینە خەجێ مەهدیپوور خەڵکی شاری ئیوان ـی بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجی ئاڵۆزکددنی بیروڕای گشتی بە ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندان مەحکووم کرد.

شیاوی باسە، دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم هاوڵاتییە لە ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ بەڕێوە چووە و حوکمەکەی ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان پێ ڕاگەیەندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، خەجێ مەهدیپوور پێشتر لە ١٨ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی سووکایەتی بە خومەینی و خامنەیی بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ئیلام ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *