لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری کەرەج

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی “شەهاب مەنسووری نەسەب، سەعید گڕاوەند و سەمەد گراوند” خەڵکی گوندی “سەرتەرهان”، سەر بە کۆهدەشتی لوڕستان، لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری کەرەج لە سێدارە دران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم سێ زیندانییە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن دادگای(شۆرشی )ئینقلابی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە بڕیاری ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.

شیاوی باسە، شەوی ڕابردوو بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە لە بەردەم زیندانەکە دەستیان بە دانیشتنی تووڕەیی کردبوو و لە کۆتاییدا لانیکەم ١٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تایبەتەکان بە گوللە ساچمەیی و گازی فرمێسکڕێژ بریندار بوون.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە، شەهاب مەنسوری نەسەب و سەعید گەرەوەند هاوسەرگیریان کردووە و هەریەکەی خاوەنی یەک منداڵن.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *